وه‌زیری كاره‌باو كۆنسوڵی كۆریای باشور چه‌ند پڕۆژه‌یه‌كی گه‌وره‌ی كاره‌با تاووتوێده‌كه‌ن

DGKradio
  به‌مه‌به‌ستی هاندانی وه‌به‌رهێنانی بیانی و پێشخستنی سێكته‌ره‌كانی به‌رهه‌مهێنان و گواستنه‌وه‌ی كاره‌با، ئه‌ندازیار یاسین شێخ ئه‌بوبه‌كر ماوه‌تی وه‌زیری كاره‌با پێشوازی له‌ چانگ سۆ یوو كونسوڵی كۆریای باشور له‌كوردستان كرد.
له‌ كۆبوونه‌وه‌یه‌كدا كه‌ به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی به‌رهه‌مهێنان و به‌ڕێوه‌به‌ری هایدرۆپاوه‌رو ژماره‌یه‌ك له‌ شاره‌زایانی كاره‌با ئاماده‌یبوون، وه‌زیری كاره‌با وێڕای به‌خێرهاتنی وه‌فدی میوان سوپاسی گه‌ل و حكومه‌تی كۆریای كرد به‌رامبه‌ر پێشكه‌شكردنی ئه‌و پڕۆژه‌و چالاكییانه‌ی كه‌ له‌ڕێگای كۆمپانیاو رێكخراوه‌كانی ئه‌و وڵاته‌وه‌ پێشكه‌ش به‌ هه‌رێمی كوردستان كراوه‌.
ئاماده‌یی وه‌زاره‌ته‌كه‌شی نیشاندا بۆ پێشكه‌شكردنی هه‌موو هاوكاریی و یارمه‌تییه‌ك له‌پێناو خێرا به‌ڕێوه‌چوونی كاره‌كان و بنیاتنانی ئه‌و پڕۆژانه‌ی كه‌ له‌هه‌رێمی كوردستان له‌لایه‌ن كۆمپانیاكانی ئه‌و وڵاته‌وه‌ ئه‌نجامده‌درێن، به‌تایبه‌ت له‌بواری به‌رهه‌مهێنان و گواستنه‌وه‌ی كاره‌بادا، له‌ته‌وه‌رێكی كۆبوونه‌وه‌كه‌دا وه‌زیری كاره‌با له‌گه‌ڵ وه‌فدی ناوبراو باسی له‌ورده‌كارییه‌كانی هه‌ردوو پڕۆژه‌ی دامه‌زراندنی وێستگه‌ی 300 مێگاواتی هه‌ڵمی له‌پارێزگای هه‌ولێر له‌خه‌بات و وێستگه‌ی گۆڕینی 400 كه‌ی ڤی له‌ پارێزگای سلێمانی له‌بازیان و پڕۆژه‌ی 51 مێگاواتی تاسڵوجه‌ كرد.
كونسوڵی كۆریای باشور له‌لایه‌ن خۆیه‌وه‌ سوپاسی وه‌زاره‌تی كاره‌بای كرد به‌رامبه‌ر ئه‌و ئاسانكاریی و یارمه‌تیانه‌ی پێشكه‌ش به‌كۆمپانیاكانی وڵاته‌كه‌ی كراوه‌، به‌ڵێنیشیدا گفتوگۆ له‌گه‌ڵ كۆمپانیای جێبه‌جێكاری پڕۆژه‌ی 51 مێگاواتی تاسڵوجه‌ بكات كه‌ له‌لایه‌ن كۆمپانیای "یو ئای ئێنرجی" یه‌وه‌ ئه‌جامده‌درێت.
له‌لایه‌كی تره‌وه‌، وه‌زیری كاره‌با چاویكه‌وت به‌وه‌فدێكی كۆمپانیای ZTE ی چینی، له‌و دیداره‌دا كه‌ راوێژكاری وزاره‌ت و ژماره‌یه‌ك له‌به‌رپرسانی كاره‌با ئاماده‌یبوون، وه‌زیری كاره‌با ته‌ئكیدی له‌سه‌ر پاڵپشتیكردن و هاوكاریكردنی سه‌رجه‌م ئه‌و كۆمپانیایانه‌ كرده‌وه‌ كه‌ به‌مه‌به‌ستی په‌ره‌پێدانی كاره‌بای كوردستان ده‌یانه‌وێت كاروچالاكییه‌كانیان له‌ هه‌رێمی كوردستان ئه‌نجامبده‌ن، له‌م پێناوه‌شدا ئاماده‌یی وه‌زاره‌ته‌كه‌ی نیشاندا له‌به‌رامبه‌ر هه‌موو هاوكاری و ئاسانكارییه‌كی كۆمپانیاكانی وڵاتی چین.



Thursday, July 29, 2010              
زیاتر
پارێزگاری سلێمانی گوند و ناحییه‌كانی سه‌ر به‌قه‌زاكانی ماوه‌ت و شارباژێری به‌سه‌رده‌كاته‌وه‌
نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان فیستیڤالی رۆژی ئاشتی جیهانی له‌ هه‌ولێر ‌سازده‌كات
كارتی‌ نیشتیمانی ‌به‌سه‌ر هاوڵاتیانی ‌هه‌رێمی ‌كوردستان ‌و عێراقدا دابه‌شده‌كرێت‌
له‌سه‌ره‌تای‌ دامه‌زراندنی‌ ده‌سته‌ی‌ وه‌به‌رهێنانی‌ هه‌رێمی‌ كوردستانه‌وه‌ تائێستا (68) هه‌زار و (904) یه‌كه‌ی‌ نیشته‌جێبوون بنیات نراون
چه‌كی قه‌ره‌بووی ماده‌ی‌ 140 به‌سه‌ر موته‌فه‌ریقه‌كان بۆ چوار ڕۆژی داهاتوو به‌رده‌وام ده‌بێت
ئه‌مریكا به‌رپرسیارێتی پاراستنی ئاسمانی كه‌ركوكی به‌هێزه‌ عێراقیه‌كان سپارد
دوای جه‌ژنی ڕه‌مه‌زان ده‌ست ده‌كریچت به‌ هه‌ڵدانه‌وه‌ی گۆڕه‌ به‌كۆمه‌ڵه‌كانی حه‌مرین
ئه‌ندام په‌رله‌مانێكی گه‌نجانی به‌ریتانیا سه‌ردانی سه‌رۆكی په‌رله‌مان ده‌كات
وه‌فدێكی " ده‌ته‌كه‌" و " به‌ده‌په‌" دێنه‌ هه‌رێمی كوردستان
گه‌رمیان.. له‌ ماوه‌ی شه‌و و رۆژێكدا نزیكه‌ی دوو هه‌زار دۆنم زه‌وی له‌وه‌رگاو پاوه‌ن سوتان
ئۆجه‌لان: ده‌توانم رۆڵی‌ ئاشتیخوازانه‌ ببینم
دیزاینێك بۆ چاره‌سه‌ركردنی‌ كێشه‌ی‌ ئاوه‌رۆی‌ ده‌ریاچه‌ی‌ دوكان داده‌نرێت.
ڕێكخراوێكی‌ فه‌ره‌نسی‌ سه‌نته‌رێك بۆ مندالاَنی‌ سه‌رشه‌قام له‌سۆران ده‌كاته‌وه‌.
به‌مه‌به‌ستی‌ به‌دواداچوونی‌ كێشه‌و گرفته‌كان پارێزگاری‌ سلێمانی‌ سه‌ردانی‌ سایلۆی‌ سلێمانی‌ كرد.
به‌ مه‌به‌ستی‌ سه‌لامه‌تی‌ و پاراستی‌ گیانی‌ گه‌شتیاران, له‌ هه‌ولێر لیژنه‌یه‌ك پێكهێنراوه‌ بۆ ئه‌وه‌ی‌ له‌ڕۆژانی‌ جه‌ژندا سه‌ردانی‌ هۆتێله‌كان بكه‌ن.
وه‌زاره‌تی ناوخۆی حكومه‌تی هه‌رێم گۆڕانكاری به‌چه‌ند قایمقامێكی سنوره‌كانی سلێمانی‌و هه‌ولێرو گه‌رمیان ده‌كات
وه‌فدێكی خاوه‌ن پێداویستیه‌ تایبه‌تیه‌كان‌و لیژنه‌ی كاروكاروباری كۆمه‌ڵایه‌تی په‌رله‌مان به‌چاودێری خاتوو ئاسۆس نه‌جیب كۆبونه‌وه‌
له‌ڕێگه‌ی تیروپشكه‌وه‌ ژماره‌یه‌ك خانوو به‌سه‌ر فه‌رمانبه‌رانی‌ ناحیه‌ی سه‌رقه‌لاَی‌ سه‌ر به‌ شاری‌ كفری‌ دابه‌شكران
له‌ڕێوڕه‌سمێكی‌ شایسته‌دا ته‌رمی‌ لێپرسراوی كۆمیته‌ی ڕێكخستنی ئیمام قاسمی( ی.ن.ك) به‌خاك سپێردرا
چه‌مچه‌ماڵ... 400 یه‌كه‌ی‌ نیشته‌جێبوون بۆ كه‌سوكاری‌ ئه‌نفالكراوان ده‌ستپێده‌كات
12345
سه‌ره‌کی   |  په‌یوه‌ندی  |  ده‌رباره‌ ئه‌رشیف
Copyright © 2010 DGKradio.com | All Rights Reserved