DGKradio
مسعود بارزانی سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان له سه‌ڵاحه‌دین پێشوازیكرد له شاندێكی پارتی ئاشتی و دیموكراسی ( به‌ده‌په) به سه‌رۆكایه‌تی ئه‌حمه‌د تورك.
له دیدارێكدا ، گفتوگۆكرا له‌سه‌ر چۆنیه‌تی سازكردنی كۆنفرانسێك له هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستاندا كه هه‌موو لایه‌نه سیاسییه‌كانی كورد به‌شداری تیابكه‌ن .
سه‌رۆك بارزانی سه‌باره‌ت به‌و كۆنفرانسه ته‌ئكیدی له‌وه‌كرده‌وه كه ده‌بێ زه‌مینه‌سازی بۆ ئه‌و كۆنفرانسه بكرێت و مه‌به‌ستیش له سازدانی چه‌سپاندنی خه‌یاری ئاشتی بێت وه‌ك خه‌یارێكی ستراتیژی كورد و رایگه‌یاند كه ده‌بێ هه‌موو لایه‌ك هه‌وڵی ئاشتی بده‌ن و نابێ شه‌ڕ خه‌یاری كورد بێت.
هه‌روه‌ها ئه‌وه‌شی رایگه‌یاند كه هه‌رێمی كوردستان به هه‌موو توانایه‌كه‌وه پشتگیری له خه‌یاری ئاشتی ده‌كات و هیواداره هه‌موو پارته‌كانی توركیا پشتگیری له‌و خه‌یاره بكه‌ن ، چونكه دونیا گۆڕِاوه و ئه‌و چه‌ند ساڵه‌ی رابردووش سه‌ڵماندیان كه كێشه‌ی كورد به شه‌ڕ چاره‌سه‌ر ناكرێت ، به‌ڵكو له رێی دیالۆگ و دانوستان و لێكتێگه‌یشتن.
له لایه‌ن خۆیه‌وه، ئه‌حمه‌د تورك رایگه‌یاند كه ده‌بێ كوردیش هه‌لی ئاشتی بۆ خۆی بره‌خسێنێ و ئه‌و كۆنفرانسه‌ی كه سازیش ده‌كرێ بیرۆكه‌ی سه‌رۆك بارزانی یه كه به‌ر له دوو ساڵ خستبوویه ڕوو ، ئامانجیش له سازدانی ئه‌و كۆنفرانسه چه‌سپاندنی ئاشتییه له هه‌موو ناوچه‌كه‌دا.
ئه‌مه‌و له ته‌وه‌رێكی دیكه‌ی دیداره‌كه‌دا به‌رێز ئه‌حمه‌د تورك باس له كردنه‌وه‌ی نووسینگه‌ی نوێنه‌رایه‌تی پارتی ئاشتی و دیموكراسی (به‌ده‌په) له هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستانی كرد.