ده‌نگی گه‌لی كوردستان
وته‌بێژێك له‌نووسینگه‌ی تایبه‌تی سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ڕاگه‌یه‌ندراوێكی بلاَوكرده‌وه سه‌باره‌ت به هه‌واڵێكی ڕۆژنامه‌ی هاولاَتی كه‌گوایه (یه‌كێتی نیگه‌رانه له‌مامه‌ڵه‌ی حاكمێتی پارتی و وه‌زیره پارتیه‌كان پابه‌ندی بڕیاره‌كانی حكومه‌ت نابن)، ڕایگه‌یاند: ئه‌و هه‌واڵه‌ی ڕۆژنامه‌ی هاولاَتی ناڕاسته و حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان حكومه‌تێكی ئیئتیلافی نێوان (ی.ن.ك) و(پ.د.ك) و لایه‌نه به‌شداربووه‌كانی تره و پابه‌نده به‌و به‌رنامه سیاسیه‌ی خۆی، كه بۆ خزمه‌تی هه‌موو خه‌ڵكی كوردستانه به‌بێ جیاوازی.
ئه‌وه‌شی ڕاگه‌یاند: هه‌موو لایه‌كیش به‌یه‌كه‌وه كارده‌كه‌ن بۆ جێبه‌جێكردن وسه‌ركه‌وتنی و له ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستانیش هه‌ماهه‌نگی ته‌واو هه‌یه و گرفتی له‌و جۆره له ئارادا نییه و وه‌زیره‌كانیش به‌پابه‌ندبوون به‌و به‌رنامه‌یه و به‌بێ ڕه‌چاوكردنی ئه‌و عه‌قڵیه‌ته ته‌سكبینه‌ی ڕۆژنامه‌ی هاولاَتی باسی لێوه‌ده‌كات، كاروباره‌كانی خۆیان جێبه‌جێ ده‌كه‌ن.
له‌به‌شێكی دیكه‌ی ئه‌و ڕاگه‌یه‌ندراوه‌دا هاتووه سه‌باره‌ت به‌لێدوانی به‌ناو سه‌رچاوه‌یه‌كی نزیك له مه‌كته‌بی سیاسی(ی.ن.ك) بۆ ڕۆژنامه‌ی هاولاَتی , وته‌بێژه‌كه‌ی سه‌رۆكی حكومه‌ت ئاشكرایكرد : (د.به‌رهه‌م ساڵح ) سه‌ره‌ڕای پۆستی سه‌رۆكی حكومه‌ت، جێگری سكرتێری گشتی یه‌كێتیشه، گه‌ر بۆچوونی له‌و جۆره له‌ناو (ی.ن.ك) هه‌بوایه، له كۆبوونه‌وه‌ی مه‌كته‌بی سیاسی باسی لێوه ده‌كراو به‌ناوی سه‌رچاوه‌ی نزیك بلاَونه‌ده‌كرایه‌وه، ده‌بوایه خودی ئه‌و سه‌رچاوه‌یه و ڕۆژنامه‌ی هاولاَتیش له‌بری هۆنینه‌وه‌ی هه‌واڵی له‌و جۆره كه دیاره ئاوه‌كه‌ی ده‌ڕژێته چ جۆگه‌یه‌كه‌وه، له‌میانه‌ی كار و پڕۆژه‌كانی حكومه‌ت و بڕیاره‌كانی كۆبوونه‌وه‌ی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانه‌وه ببینن كه‌حكومه‌ت وه‌كو تیمێك و به‌هه‌ماهه‌نگی بۆ به‌رنامه‌ی خۆی كارده‌كات.
وته‌بێژه‌كه هه‌روه‌ها ڕاشیگه‌یاندووه: بلاَوكردنه‌وه‌ی هه‌واڵێكی ناڕاستی له‌و جۆره كه كراوه‌ته مانشێتی سه‌ره‌كی ڕۆژنامه‌كه به‌بێ ڕه‌چاوكردنی ساده‌ترین بنه‌مای هه‌واڵ و ته‌نیا پشتبه‌ستن به‌سه‌رچاوه‌ی نادیار، پێچه‌وانه‌ی كاری ڕۆژنامه‌نووسییه و خزمه‌ت به به‌رژوه‌ندیه‌كیش ناكات كه هاولاَتیانی كوردستان پێویستیان پێیه‌تی.