ده‌نگی گه‌لی كوردستان
له‌ده‌ستپێكی یادكردنه‌وه‌ی خۆپیشاندانه جه‌ماوه‌رییه‌كه‌ی(28) ی ته‌مموزی شاری كه‌ركوك كه‌به‌رۆژی وه‌ستانه‌وه له‌دژی پێشێلكردنی ده‌ستوورو ڕۆژی قۆرخكردنی مافه‌كانی خه‌ڵكی كه‌ركوك له‌سایه‌ی عیراقی نوێ‌دا ئه‌ژمارده‌كرێ به‌ڕێپێوانێك له‌به‌رده‌م باره‌گای مه‌ڵبه‌ندی رێكخستنی كه‌ركوكی(ی.ن.ك) ده‌ستیپێكرد پاشان به‌شداربووانی ڕێپێوانه‌كه به‌ره‌و شوێنی خۆپیشاندانه‌كه‌ی(28)ی ته‌مموز به‌رێكه‌وتن و سه‌ره‌تا ئاماده‌بووان به‌خوله‌كێك به‌بێده‌نگی بۆ گیانی شه‌هیدانی كوردستان به‌گشتی و شه‌هیدانی خۆپیشاندانه‌كه‌ی(28) ی ته‌مموز به‌تایبه‌تی وه‌ستان.
پاشان ووتاری هاوبه‌شی حزب و لایه‌نه كوردستانیه‌كان له‌لایه‌ن(هاوڕێ ئه‌بو كاروان) لێپرسراوی كۆمیته‌ی پارێزگای كه‌ركوكی حزبی شیوعی كوردستانه‌وه خوێندرایه‌وه‌و تێیدا ئاماژه به‌وه درابوو به‌ر له‌دوو ساڵ و له‌رۆژی(28) ی ته‌مموزدا خه‌ڵكی كوردستان و شاری كه‌ركوك به‌تایبه‌تی روبه‌ڕووی پیلان و نه‌خشه‌یه‌كی داڕێژراوی چه‌ند په‌رله‌مانتارێكی عیراق بوونه‌وه ,كه‌ئامانج له‌و پیلانه ڕه‌تكردنه‌وه‌ی مادده‌ی(140) ده‌ستورو دانانی یاسایه‌كی ناعادیلانه‌ی دوور له‌بنه‌ماكانی دیموكراسی و مافه‌كانی مرۆڤ.
پاشان له‌وته‌یه‌كیدا (عه‌بدولڕه‌حمان مسته‌فا) پارێزگاری كه‌ركوك به‌ناوی ئیداره‌ی پارێزگای كه‌ركوك سلاَو و درودی بۆ شه‌هیدانی(28) ی ته‌مموز نارد‌و ڕایگه‌یاند ئه‌و شه‌هیدانه شه‌هیدی ئازادی و سه‌رفرازی كه‌ركوكن , دواتر له‌وته‌یه‌كیدا (ڕزگار عه‌لی) سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی پارێزگای كه‌ركوك به‌ناوی خه‌ڵكی كه‌ركوكه‌وه پیلانی سه‌رانی گروپی(22)ی ته‌مموزی ڕیسواو شه‌رمه‌زار كرد‌و رایگه‌یاند ئه‌وانه‌ی ئه‌و پیلانه‌یان داڕشت ویستیان په‌رله‌مانی عیراق په‌لكێشی كێشه‌یه‌كی سیاسی و ده‌ستوری گه‌وره بكه‌ن، وه‌لاَمی خه‌ڵكی كه‌ركوك بۆ ئه‌و شۆڤێنیانه ئه‌وه‌یه كه كه‌ركوكییه‌كان پێیان وتن لێره ناڕۆین.
پاشان وتاری بنه‌ماڵه‌ی شه‌هیدانی خۆپیشاندانه‌كه‌ی(28)ی ته‌مموز له‌لایه‌ن(مامۆستا شێخ سه‌باح ) سه‌رۆكی لقی كه‌ركوكی یه‌كێتی مامۆستایانی كوردستانه‌وه خوێندرایه‌وه‌و به‌ناوی بنه‌ماڵه‌ی شه‌هیدانی ئه‌و خۆپیشاندانه‌وه داوایكرد جارێكی تر ڕێگه نه‌درێت كه‌هیچ كه‌سێك ده‌ستور پێشێل بكات و مۆنۆمێنتێك بۆ شه‌هیدانی 28ی ته‌مموز له‌شوێنی په‌لاماره‌كه دروست بكرێت.
له‌دوا بڕگه‌ی مه‌راسیمه‌كه‌دا چه‌پكه گوڵی ڕێز‌و وه‌فاداری (خاتوو هێرۆ ئیبراهیم ئه‌حمه‌د) ئه‌ندامی مه‌كته‌بی سیاسی(ی.ن.ك) و (رزگار عه‌لی) سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی پارێزگا‌و (عه‌بدولڕه‌حمان مسته‌فا) پارێزگاری كه‌ركوك و حزب و لایه‌نه كوردستانیه‌كان و ڕێكخراوه پیشه‌یی و دیموكراتیه‌كانی كه‌ركوك له‌شوێنی په‌لاماره‌كه دانران.