DGK Radio
998 زیندانی سیاسی ناوه‌كانیان له‌به‌غداوه پشتڕاستكرایه‌وه‌و گه‌ڕایه‌وه هه‌رێمی كوردستان، ده‌ستكرا به‌دابه‌شكردنی بڕی ئه‌و منحه‌یه‌ی كه بۆ زیندانیه سیاسیه‌كان دابینكراوه.
ئه‌حمه‌د مام ره‌سوڵ به‌ڕێوه‌به‌ری كاروباری زیندانییه سیاسییه‌كانی كوردستان له‌لێدوانێكی تایبه‌تدا وتی: دوای گه‌ڕانه‌وه‌ی ناوی 998 زیندانی سیاسی له‌به‌غداوه بۆ هه‌رێمی كوردستان، ده‌ستكرا به‌دابه‌شكردنی مینحه‌ی زیندانییه سیاسییه‌كان بۆ 986 زیندانی سیاسی چونكه له نێو ئه‌و 998 ه‌دا ناوی دووباره هه‌بوو.
ئاشكراشیكرد: ئه‌و منحه‌یه‌ی كه‌ئه‌و زیندانیه سیاسیانه وه‌ریانگرت له 1/7/2009 ه‌وه بۆیان حیساب كراوه كه تاكو ئێستا ده‌كاته 13 مانگ ، به‌مه‌ش هه‌ر ئه‌مڕۆ بۆ هه‌ر زیندانییه‌كی سیاسی بڕی 5 ملیۆن و 70 هه‌زار دینار له بانكی خانزاد له‌لایه‌ن به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی زیندانیه سیاسیه‌كان له‌وه‌زاره‌تی شه‌هیدان و ئه‌نفالكراوه‌كان، سه‌رفكرا.