DGK Radio
له‌كۆڕێكی كۆمه‌ڵه‌ی رۆناكبیری و كۆمه‌ڵایه‌تی پارێزگای كه‌ركوك ده‌ر ئه‌نجامه‌كانی پیلانگێری شۆڤینیسته‌كانی 22ی ته‌موزی ساڵی 2008 خرایه‌ڕوو،
له‌و كۆڕه‌دا كه بۆ نوسه‌ر و روناكبیر (زاهیر شكور) رێكخرابوو، كۆڕگێر به‌چه‌ند ته‌وه‌رێك تیشكی خسته‌سه‌ر ناوه‌ڕۆكی ماده‌ی 24 كه له‌لایه‌ن ئه‌و ده‌سته‌یه‌وه له په‌رله‌مانی عێراق دژ به به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانی خه‌ڵكی كه‌ركوك دانرابوو،هه‌روه‌ك ئاماژه‌ی بۆ سه‌رجه‌م ئه‌و پیلان و دوژمنكارییانه كرد له ماوه‌ی رابردوو دژ به‌سه‌رجه‌م پێكهاته‌كانی كه‌ركوك به‌گشتی و كورد به‌گشتی دارێژراوه.
له‌به‌شێكی دیكه‌ی قسه‌كانیدا كۆڕگێر ستایشی هه‌ڵوێستی جه‌ماوه‌ریی و سیاسی چ له ئاستی عێراق و چ له‌ئاستی كوردستان و ئه‌نجومه‌نی پارێزگای كه‌ركوك كرد له‌به‌رامبه‌ر ئه‌و پیلانه،دواتر له‌ته‌وه‌رێكی جیاوازی ئه‌و كۆڕه‌دا ده‌ر ئه‌نجامه نێگه‌تیڤه‌كانی ئه‌و پیلانه باس كرا، تێیدا كۆڕگێر دوپاتی كرده‌وه وێڕای ره‌تكردنه‌وه‌ی ماده‌ی 24 له‌لایه‌ن جه‌ماوه‌ری كه‌ركوك و كوردستان و دواتر ڤیتۆكردنی ئه‌و ماده‌یه له‌لایه‌ن سه‌رۆك مام جه‌لال و عادل عه‌بدولمه‌هدی جێگری سه‌رۆك كۆمار و گۆڕینی بۆ ماده‌ی 23 تێیدا كه‌ركوكی له مافی شه‌رعی خۆی بێ به‌ش كرد ئه‌ویش هه‌ڵبژاردنی پارێزگاكان بوو و به‌هۆیه‌وه كێشه سیاسییه‌كانی شاره‌كه روه‌و قوڵبونه‌وه چون و كه‌لێنی كۆمه‌ڵایه‌تی پێكهاته‌یی كه‌وته شاره‌كه‌وه و، كه‌ركوكیش بێ به‌شكرا له ئاوه‌دانكردنه‌وه‌ی بیناسازی له‌لایه‌ن كۆمپانیا جیهانییه‌كان و وڵاتانی پێشكه‌وتو ،