DGK Radio
ڕاوێژكاری لیستی ئه‌لعیراقییه ئاشكرایكرد: به‌شێك له‌په‌رله‌مانتارانی عیراق داوایانكردووه، ڕۆژی یه‌كشه‌ممه‌ی داهاتوو دانیشتنێكی دیكه‌ی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عیراق ئه‌نجامبدرێت.
هانی عاشور ڕاوێژكاری لیستی ئه‌لعیراقییه كه ئه‌یاد عه‌لاوی سه‌رۆكایه‌تی ده‌كات ڕایگه‌یاند: 100 ئه‌ندام په‌رله‌مانی عیراق داوایان له فواد مه‌عسوم سه‌رۆكای كاتی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عیراق كردووه، دانیشتنه دواخراوه‌كه‌ی په‌رله‌مانی عیراق كه بریاربوو رۆژی 27/7 بكرێت له ڕۆژی یه‌كشه‌ممه‌ی داهاتوودا ئه‌نجامبدرێت.
وتیشی:، ئه‌و 100 په‌رله‌مانتاره مه‌به‌ستیانه هه‌رچی زووه دانیشتنی ته‌واوكه‌ری یه‌كه‌م دانیشتنی په‌رله‌مان ئه‌نجامبدرێت‌و چیتر ده‌ستوور پێشێل نه‌كرێت، بۆیه داوایان كردووه ئه‌و دانیشتنه ڕۆژی یه‌كشه‌ممه‌ی داهاتوو ئه‌نجامبدرێت.
بڕیاربوو ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عیراق سه‌عات 11ی پێشنیوه‌ڕی رۆژی 27/7 دانیشتنی ته‌واوكه‌ری یه‌كه‌م دانیشتنی كراوه‌ی خۆی ئه‌نجامبدات، به‌ڵام ئه‌و دانیشتنه ئه‌نجامنه‌دراو سه‌رۆكی فراكسیۆنه‌كان له‌سه‌ر ئه‌وه ڕێكه‌وتن، دانیشتنه‌كه بۆ كاتێكی نادیار دوابه‌خن‌و حكومه‌تی ئێستاش ببێته حكومه‌تی ڕاپه‌ڕاندنی كاره‌كان.