DGK Radio
ئه‌ندامێكی هاوپه‌یمانی كوردستان ته‌ئكیدی كرده‌وه پۆستی سه‌رۆك وه‌زیر كێشه‌ی سه‌ره‌كیه له‌به‌رده‌م پێكهێنانی حكومه‌تی داهاتووی عیراق.
(موحسین سه‌عدون) ئه‌ندامی هاوپه‌یمانی كوردستان له‌ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عیراق و ئه‌ندامی فراكسیۆنی كوتله كوردستانیه‌كان له‌لێدوانێكدا ڕایگه‌یاند: ئه‌وان ڕۆڵی ئیجابی ده‌گێڕن بۆ لێك نزیكخستنه‌وه‌ی كوتله و لایه‌نه سیاسیه‌كانی عیراق له‌یه‌كتری.
وتیشی: گرێی پرۆسه‌ی سیاسی عیراق و هۆكاری دواكه‌وتنی پێكهێنانی حكومه‌تی داهاتوو ده‌ستنیشانكردنی پۆستی سه‌رۆك وه‌زیره ,كه‌چاره‌سه‌ری ئه‌و كێشه‌یه‌ش لای كورد نیه به‌ڵكو
لایه‌نه‌كانی دیكه‌ی عیراق كێشمه‌كێشیانه له‌سه‌ری.
هاوكات ئه‌وه‌شی خسته‌ڕوو كه‌پێویسته له زووترین كاتدا حكومه‌تی داهاتووی عیراق پێكبهێنرێت و كۆتایی به‌و گرفته بهێنرێت.