له‌ئه‌نجامی باران‌و لافاوی زۆر له ولاَتی چین چه‌ندین كه‌س گیان له ده‌ست ده‌ده‌ن
DGK Radio
بارانبارین و لافاوی زۆر له‌م ساڵدا له ولاَتی چین گیانله‌ده‌ستدانی زیاتر له 100 كه‌سی لێكه‌وتۆته‌وه.
ده‌زگاكانی راگه‌یاندنی ئه‌و ولاَته بلاَویان كرده‌وه باران‌و لافاوی زۆر له ناوه‌راستی ئه‌م مانگه‌وه كه چه‌ند ناوچه‌یه‌كی چینی گرتۆته‌وه گیان له‌ده‌ستدانی 100 كه‌س‌و بێ سه‌روشوێن بوونی 149 كه‌سی دیكه‌ی له پارێزگای شانكسی به‌دواوه بووه، ئه‌و شه‌پۆلی بارانه وه‌رزیه كه هه‌ڵسانی لافاوو رۆچوونی زه‌وی لێكه‌وتۆته‌وه هاتوچۆی له چه‌ندین رێگای سه‌ره‌كی ئه‌و پارێزگایه‌ی چین په‌كخستووه، سه‌دان كارمه‌ندی فریاگوزاریش سه‌رقاڵی پاككردنه‌وه‌ی رێگاوبانه‌كانن له‌و قوڕو لیته‌یه‌ی كه دایپۆشیون.
Monday, July 26, 2010
|