DGK Radio
ڕۆژنامه‌ی حوڕییه‌ت ی توركیا له‌زاری سه‌رچاوه‌یه‌كه‌وه بلاَویكرده‌وه: گفتوگۆكان سه‌باره‌ت به ڕاده‌ستكردنه‌وه‌ی نیزامه‌دین توگوچ سه‌رۆكی یه‌كێتی كۆمه‌ڵه كوردییه‌كان له ئه‌وروپا, به‌حكومه‌تی توركیا به‌رده‌وامه، به‌لاَم تا ئێستا ئاشكرا نه‌بوه كه ڕاده‌ستی كام ولاَت ده‌كرێته‌وه.
(نیزامه‌دین توگوچ)له‌گه‌ڵ(4) سه‌ركرده‌ی دیكه‌ی پارتی كرێكارانی كوردستان له ئه‌وروپا, له نزیك شاری(ڤینیسیا)ی ئیتاڵیا له‌لایه‌ن پۆلیسی ئه‌و ولاَته‌وه ده‌ستگیركران.
به‌پێی ئه‌وه‌ی(نیزامه‌دین توگوچ)له ساڵی(1995)دا مافی په‌نابه‌رێتیی سیاسیی له هۆڵه‌ندا هه‌یه، پێ ده‌چێت بۆ هۆڵه‌ندا بگێًڕدرێته‌وه.