DGK Radio
كۆنفراسی كابول پـشتیوانی له‌داواكاریی حكومه‌تی ئه‌فغانستان ده‌كات بۆ وه‌رگرتنی به‌رپرسیارێتی ئه‌منی ولاَته‌كه‌ی له‌ماوه‌ی چوار ساڵی داهاتوودا.
دوای به‌ڕێوه‌چوونی كۆنفرانسێكی نێوده‌وڵه‌تی له‌كابوڵی پایته‌ختی ئه‌فغانستان به‌به‌شداری ( بان كی مۆن ) سكرتێری گشتی نه‌ته‌وه‌یه‌كگتروه‌كان و (هیلاری كلینتۆن) وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا و سه‌رۆكی ئه‌فغانستان و به‌رپرسه بالاَكانی( 60) ولاَت ,ئه‌و كۆنفراسه پشتیوانی بۆ پلانه‌كانی(حامید كارزای) سه‌رۆكی ئه‌فغانستان ڕایگه‌یاند سه‌باره‌ت به‌وه‌ی هێزه‌كانی ئاسایشی ئه‌فغانستان له‌ساڵی (2014)دا لێپرسراوێتی ئاسایشی ولاَته‌كه‌یان بگرنه ئه‌ستۆ و حكومه‌تی ئه‌فغانستان سه‌رپه‌رشتی خه‌رجكردنی نیوه‌ی ئه‌وكۆمه‌كانه بكات كه‌ته‌رخان ده‌كرێت بۆ ولاَته‌كه‌ی.
ئامانجی به‌ڕێوه‌چوونی ئه‌و كۆنفرانسه‌ش پشتیوانیكردنی ژماره‌یه‌ك ده‌ستپێشخه‌ریی حكومه‌تی ئه‌فغانستان بوو سه‌باره‌ت به‌پێدانی ده‌سه‌لاَتی زیاتر بۆ كۆنتڕۆَلكردنی ولاَته‌كه‌ی و به‌ره‌وپێَشبردنی له‌گه‌ڵ پشتیوانیكردنی پلانی له‌ئامێزگرتنی ئه‌و چه‌كدارانه‌ی تاڵیبان و قاعیده كه‌ده‌ستبه‌ردرای چه‌ك بوون و به ده‌سه‌لاَتدارێتی نوێی ئه‌فغانستان قایل بوون .