DGK Radio
رۆژنامه‌ی فرانس پرێسی فه‌ره‌نسا بڵاویكرده‌وه، پۆلیسی نه‌هێشتنی له‌شفرۆشی له پاریسی پایته‌ختی فه‌ره‌نسا، هه‌ریه‌كه له فرانك ریبیری فه‌ره‌نسی یاریزانی یانه‌ی بایه‌رمیونخی ئه‌لمانی و كه‌ریم بن زیمه‌ی هاونیشتمانی و یاریزانی یانه‌ی ریاڵ مه‌دریدی له‌سه‌ر دۆسییه‌ی ده‌ست درێژی سێكسی بانگهێشت كردووه تا له‌و باره‌یه‌وه لێكۆڵینه‌وه‌یان له‌گه‌ڵدا ئهنجامبداتـ كه تۆمه‌تبار كراون به ئه‌نجامدانی ده‌ست درێژی سێكی بۆ سه‌ر كچێكی مه‌غریبی كه ته‌مه‌نی له خوار 18 ساڵه‌وه بووه.
به‌پێی یاساكانی فه‌ره‌نسا هه‌ر كه‌سێك كار سێكسی له‌گه‌ڵ هه‌ر كچێك یان ژنێكدا ئه‌نجامبدات كه له خوار ته‌مه‌نی 18 ساڵییه‌وه بێت ئه‌وا ئه‌و كه‌سه بۆ سێ ساڵ زیندانی و سزادانی به‌بڕی 45 هه‌زار یۆرۆ سزا ده‌درێت.