DGKradio
به‌بۆنه‌ی جه‌ژنی نیشتمانیی مام جه‌لال سه‌رۆك كۆماری عیراق بروسكه‌یه‌كی پیرۆزبایی ئاڕاسته‌ی شا موحه‌مه‌دی شه‌شه‌می مه‌راكیش كرد له بروسكه‌كه‌ی سه‌رۆك مام جه‌لالدا هاتوه، خۆم به به‌خته‌وه‌ر ده‌زانم به‌ناوی خۆم و گه‌لی عیراقه‌وه، دڵسۆزانه‌ترین و راستگۆترین پیرۆزباییتان لێ بكه‌م، داوای له‌شساغی و سه‌ركه‌وتن بۆ خاوه‌ن شكۆتان و به‌رده‌وامیی پێشكه‌وتن و گه‌شاوه‌یی بۆ گه‌له‌كه‌تان ده‌كه‌م له‌سایه‌ی سه‌ركردایه‌تی ژیرانه‌ی ئێوه‌دا.
هیوام وایه په‌یوه‌ندیی دۆستانه‌و هاریكاریی نێوان هه‌ردوو وڵاتمان، گه‌شه‌بكات و فراوان ببێت، به‌و جۆره‌ی سودی هه‌ردو گه‌لی عیراق و مه‌راكیشی تیادا بێت.
جه‌لال تاڵه‌بانی سه‌رۆك كۆماری عیراق