چاوه‌ڕوان ده‌كرێت له‌ساڵی 2014 دا شه‌پۆڵێكی وزه‌ی خۆر بگاته سه‌ر ڕووی زه‌وی
DGK Radio
ئاژانسی ناسای ئه‌مریكی ئه‌وه‌ی راگه‌یاندووه كه‌چاوه‌ڕوان ده‌كرێت له‌ساڵی 2014-دا شه‌پۆڵێكی وزه‌ی خۆر بگاته سه‌ر رووی زه‌وی، هه‌روه‌ها ئاژانسی ناسای ئه‌مریكی ئه‌وه‌شی راگه‌یاندووه كه‌وا پێشبینی ده‌كرێت ئه‌م شه‌پۆله ببێته هۆی تێكدانی وزه‌ی كاره‌باو ژماره‌یه‌كی زۆر له‌مانگه ده‌ستكرده‌كان، ئه‌وه‌شیان ئاشكراكردووه كه‌ئه‌م شه‌پۆله له‌شێوه‌ی هه‌وره تریشقه‌دایه‌و چاوه‌ڕوان ده‌كرێت ببێته هۆی به‌ركه‌وتنی زیانێكی زۆر به‌تایبه‌ت كه‌لوپه‌له ئه‌لیكترۆنیه‌كان و هێڵه‌كانی گواستنه‌وه و زیان گه‌یاندن به‌و كه‌سانه‌ی كه له‌ماڵه‌وه‌ن و یاخود له‌شوێنه‌كانیترن.
هه‌ر له‌م باره‌یه‌وه به‌پێی نوێترین سه‌رچاوه‌ی هه‌واڵی رۆژنامه‌ی ته‌له‌گرافی به‌ریتانی، پێشبینی ده‌كه‌ن ئه‌م شه‌پۆله به‌هێزه مه‌ترسی زۆری هه‌بێت و ببێته هۆی زیان گه‌یاندینێكی زۆر، هه‌روه‌ها زانایانی بواری گه‌ردوون ناسی ئه‌وه‌یان ڕاگه‌یاندووه، كه له‌كاتی به‌ركه‌وتنی ئه‌م شه‌پۆله به‌هێزه بۆ سه‌ر رووی زه‌وی پێشبینی ده‌كرێت پله‌ی گه‌رما له‌زۆربه‌ی ولاتانی جیهاندا به‌رزبوونه‌وه‌یه‌كی به‌رچاو به‌خۆیه‌وه ببینێت. .
Wednesday, July 07, 2010
|