له‌كابولی پایته‌خت كۆنفرانسێك ده‌ست پێده‌كات بۆ نیشـاندانی توانای ئه‌فغانییه‌كان بۆ به‌ڕێوه‌بردنی ولاَته‌كه‌یان
DGK Radio
بڕیاره ئه‌مڕۆ له‌كابولی پایته‌ختی ئه‌فغانستان كۆنفرانسێك ده‌ست پێبكات بۆ نیشـاندانی توانای ئه‌فغانییه‌كان بۆ به‌ڕێوه‌بردنی ولاَته‌كه‌یان.
ئه‌و كۆنفرانسه نێوده‌وڵه‌تیه ئه‌مڕۆ سێ شه‌ممه له‌ڕێوشوێنێكی ئه‌منی توندوتۆڵدا به‌به‌شداری ( بان كی مۆن ) سكرتێری گشتی نه‌ته‌وه‌یه‌كگتروه‌كان و (هیلاری كلینتۆن) وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا و (حامیدكارزای) سه‌رۆكی ئه‌فغانستان و به‌رپرسه بالاَكانی( 60) ولاَت له‌كابوڵی پایته‌خت ده‌ست به‌كاره‌كانی ده‌كات, به‌مه‌به‌ستی نیشـاندانی كه‌وا حكومه‌تی ئه‌فغانستان توانای كۆنترۆڵی ئاسایش و گه‌شه‌سه‌ندنی ولاَته‌كه‌ی هه‌یه.
بڕیاره له‌و كۆنفرانسه‌دا تیشك بخرێته‌سه‌ر پابه‌ندبوونی حكومه‌تی ئه‌فغانستان بۆ چاكردنی
سیستمی حوكمڕانی و ئابوری و گه‌شه‌پـێدانی كۆمه‌لاَیه‌تی له‌گه‌ڵ ڕۆڵی یاسا له‌و ولاَته‌دا , هه‌روه‌ها چاوه‌ڕوان ده‌كرێت واده‌یه‌كی دیاریكراو بۆ هێزه‌كانی پـۆلیس و سوپای ئه‌فغانستان دیاری بكرێت بۆ له‌ئه‌ستۆگرتنی به‌رپرسیارێتی ئاسایشی ولاَته‌كه‌یان .
Tuesday, July 20, 2010
|