DGK Radio
دوای سه‌ردانی سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان بۆ ولاَتی میسری و كۆبونه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ گه‌وره لێپرسراوانی ئه‌و ولاَته وه‌فدێكی بازرگانی میسری بۆ وه‌به‌رهێنان له رێگه‌ی فرۆكه‌خانه‌ی هه‌ولێری نێوده‌وڵه‌تی گه‌یشته‌نه هه‌رێمی كوردستان.
ئه‌و وه‌فده‌ی ولاَتی میسری كه له محمد قاسم یاریده‌ده‌ری وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی میسری و ئیبراهیم العشماوی یاریده‌ده‌ری وه‌زیری وه‌به‌رهێنان و شه‌ریف شاهین باڵیۆزی میسری له عیراق و زیاتر له 45 بازرگانی میسری پێكهاتون.
هه‌ر له‌و چوارچێوه‌یه‌دا وه‌فدی ولاَتی میسری له دیوانی سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێمی كوردستان به‌شداریان كرد له كۆبونه‌وه‌یه‌كدا له‌گه‌ڵ لێپرسراوانی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له‌و كۆبونه‌وه‌یه‌دا باس له ئاسایشی هه‌رێمی كوردستان كرا هه‌روه‌ك ئه‌و راستیه‌ش خرایه‌روو كه هه‌رێمی كوردستان ئارامترین شوێنی عیراقه ، هه‌روه‌ك وه‌فده میسری‌یه‌كه‌ش ئاماده خۆیان ده‌ربری بۆ ئه‌نجامدانی وه‌به‌رهێنان له هه‌رێمی كوردستان به‌تایبه‌ت له‌بواری گه‌شت و گوزار و نیشته‌جێبون دا.
وابریاره له ماوه‌ی سه‌ردانه‌كه‌یاندا وه‌فدی میسری گه‌وره لێپرسراوانی هه‌رێمی كوردستان ببین و هه‌روه‌ك له‌گه‌ڵ بازرگانانی هه‌رێمی كوردستان رێبكه‌ون بۆ ئه‌وه‌ی وه‌به‌رهێنان له هه‌رێمی كوردستان ئه‌نجامبده‌ن.