DGK Radio
دوای ئه‌وه‌ی له بودجه‌ی ئه‌مساڵی هه‌رێمی كوردستان، پێشینه‌ی خانووبه‌ره، له 12 ملیۆن دیناره‌وه كرایه 15 ملیۆن و جیاوازی له‌نێوان شار‌و قه‌زاو ناحیه‌كان و گونده‌كان نه‌ما، ژماره‌یه‌كی زۆر له هاووڵاتیان سه‌ردانی بانكه‌كانی خانووبه‌ره ده‌كه‌ن.
سه‌باحه‌ت مه‌حمود به‌ڕێوه‌به‌ری بانكی خانوبه‌ره‌ی هه‌ولێر له‌لێدوانێَكدا راگه‌یاند: دوای ئه‌وه‌ی له سه‌ره‌تای ساڵی رابردوه‌وه ده‌ست به پێدانی ئه‌و پێشینه‌یه كراوه، تاكو ئێستا له سنوری پارێزگای هه‌ولێر 6 هه‌زار و 600 هاووڵاتی سودیان وه‌رگرتووه.
سه‌باره‌ت به پێدانی پێشینه‌ی خانووبه‌ره به گونده‌كان به‌ڕێوه‌به‌ری بانكی خانووبه‌ره وتیشی: چاوه‌ڕوانی رێنماییه‌كانی وه‌زاره‌تی دارایی ده‌كه‌ین، بۆیه تاكو ئێستا پێشینه‌ی خانووبه‌ره كه بۆ ئه‌وانیش 15 ملیۆن دیناره بۆ گونده‌كان جێبه‌جێنه‌كراوه.
جگه له‌و پێشینه‌یه، حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان به‌رێگای سندوقی نیشته‌جێبوون هه‌وڵی كه‌مكردنه‌وه‌ی كێشه‌ی خانووبه‌ره ده‌دات، كه 200 ملیۆن دۆلاری بۆ ته‌رخانكردووه‌و له بودجه‌ی گشتی ئه‌مساڵ جێگیر كراوه.