DGKradio
به‌پێی ئاماری كۆمسیۆنی بالاَی په‌نابه‌رانی سه‌ر به نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتوه‌كان ,عێراق له‌ڕووی ژماره‌ی په‌نارانه‌وه به‌پله‌ی دووه‌م دێت له‌جیهاندا.
كۆمسیۆنی بالاَی په‌نابه‌رانی سه‌ر به نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتوه‌كان له‌ڕاپۆرتێكدا ئاشكرایكرد به‌هۆی جه‌نگ و ململانێ به‌رده‌وامه‌كان ڕێژه‌ی په‌نابه‌ران ڕۆژ به‌ڕۆژ له‌زیادبوون دایه، له‌به‌رامبه‌ریشدا ڕێژه‌ی گه‌ڕانه‌وه‌ی ئازادانه‌ی په‌نابه‌ران بۆ ولاَته‌كانیان له‌كه‌مبوونه‌وه‌دایه, به‌هۆی ئه‌وه‌ی په‌نابه‌ران له‌كاتی گه‌ڕانه‌وه‌یاندا مه‌ترسی ئه‌وه‌یان هه‌یه له‌ولاَته‌كانیان ڕوبه‌ڕوی سه‌ركوتكردن ببنه‌وه.
له‌و ڕاپۆرته‌دا هاتووه كه‌ژماره‌یه‌كی ئێجگار زۆر په‌نابه‌ری عێراقی ڕوویان كردۆته هه‌ریه‌ك له‌ولاَتانی (سوریا و ئه‌رده‌ن و لوبنان و توركیا و میسر) و ژماره‌یه‌كیان له‌ئه‌مریكا له‌ساڵی (2007) دا نیشته‌جێ كران و كۆمسیۆنی بالاَ په‌نابه‌رانیش داوای كردووه كه(48) هه‌زار په‌نابه‌ری دیكه‌ی عێراق له‌هه‌ندێ له‌ولاَتانی دیكه‌دا نیشته‌جێ بكرێن.
هه‌روه‌ها ئاماژه دراوه به‌وه‌ی عێراق له‌سه‌ر ئاستی جیهاندا له‌ڕووی ژماره‌ی په‌نابه‌رانه‌وه له‌ڕیزبه‌ندی دووه‌می ئه‌و ولاَتانه دێت , كه‌رێژه‌یه‌كی زۆر په‌نابه‌ریان له‌ولاَتانی جیهان بوونیان هه‌یه.