دادگای نێوده‌وڵه‌تی حوكمی 35 ساڵ زیندانی سه‌پاند به‌سه‌ر به‌رپرسێكی بالاَی خه‌میره سووره‌كانی كه‌مبۆدیادا
DGK Radio
دوای ئه‌وه‌ی كینگ گونگ ئه‌یڤی ته‌مه‌ن 67 ساڵ كه یه‌كێك بووه له به‌رپرسه باڵاكانی خه‌میره سوره‌كان، دانی به‌وه‌دانا كه له به‌ندیخانه‌ی تول سله‌نگی خه‌میره سووره‌كان ئاگاداری كوژرانی 15 هه‌زار كه‌س بووه، دادگای نێوده‌وڵه‌تی تاوان حوكمی 35 ساڵ زیندانی به‌سه‌ر ناوبراودا سه‌پاند.
داواكاری گشتی داوای له دادگای نێوده‌وڵه‌تی تاوانه‌كان كردبوو حوكمی 40 ساڵ زیندانی به سه‌ر ئه‌و به‌رپرسه‌دا بسه‌پێنێت، به‌ڵام دادگا داواكاریه‌كه‌ی ره‌تكرده‌وه.
كینگ گونگ ئه‌یڤی یه‌كه‌مین به‌رپرسی باڵای خه‌میره سووره‌كانه كه له ساڵی 1975 هه‌تا 1979 ده‌سه‌ڵاتداری ولاَتی كه‌مبۆدیا بوون.
Monday, July 26, 2010
|