DGK Radio
خاتوو ئاسۆس نه‌جیب گه‌رمیانی وه‌زیری كار‌و كاروباری كۆمه‌لاَیه‌تی له‌دیوانی وه‌زاره‌ت پێشوازیكرد له (شتێڤان بانتله) كونسوڵی گشتی ئه‌ڵمانیا له‌شاری هه‌ولێر. له‌دیدارێكدا وه‌زیری كار پیرۆزبای له كونسوڵی گشتی ئه‌ڵمانیا كرد له‌شاری هه‌ولێر به بۆنه‌ی ده‌ست به‌كاربوونی و هیوای سه‌ركه‌وتنی بۆ خواست له‌كاره‌كه‌یدا. له‌به‌رامبه‌ریشدا كونسوڵی گشتی ئه‌ڵمانیا له‌شاری هه‌ولێر ئاماده‌یی و پشتیوانی خۆی بۆ وه‌زاره‌تی كار‌و كاروباری كۆمه‌لاَیه‌تی دوپاتكرده‌وه بۆ هاوكاریكردنی هه‌ردوولا له‌بواره كۆمه‌لاَیه‌تیه‌كاندا و وتی ده‌مانه‌وێت هاوشانی ئێوه به‌شدار بین له پرۆسه‌ی بنیادنانه‌وه‌ی هه‌رێمی كوردستان و پێشكه‌شكردنی شاره‌زایی پسپۆریه‌تی به‌كادیرانی هه‌رێمی كوردستان له‌بواره جیاوازه‌كاندا. بۆئه‌مه‌ش وه‌زیری كار هه‌وڵه‌كانی رێكخراوی ئاگیفی ئه‌ڵمانی به‌رز نرخاند بۆ كردنه‌وه‌ی بنكه‌ی مه‌شقی پیشه‌یی له‌هه‌ولێر و سلێمانی و دهۆك بۆ راهێنانی گه‌نجان و لاوان له‌سه‌ر پیشه‌ی رۆژانه