DGK Radio
ئه‌دمیرال مایك مۆڵن سه‌رۆكی ده‌سته‌ی ئه‌ركانی سوپای ئه‌مریكا ئه‌مڕۆ گه‌یشته عیراق بۆ چاو خشاندنه‌وه به پلانی كشانه‌وه‌ی هێزه‌كانی ئه‌مریكای ناو عیراق و هه‌وڵه‌كان له‌پێناو پێكهێنانی ئیئتیلافێكی حكومی .
بریاریشه‌مۆڵن له‌م سه‌ردانه‌یدا بۆ به‌غدا چاوی بكه‌وێت به هه‌ریه‌كه له مام جه‌لال سه‌رۆك كۆماری عیراق و نوری مالیكی و جه‌نه‌راڵ رای ئۆدێرنۆ فه‌رمانده‌ی هێزه‌كانی ئه‌مریكای ناو عیراق.
چاودێرانی سیاسی دواخستنی پێكهێنانی حكومه‌ت به‌مه‌ترسی سه‌رهه‌ڵدانه‌وه‌ی بارگرژییه ئه‌منییه‌كان له‌ناو عیراق ده‌زانن و مه‌ترسی ئه‌وه‌ش ده‌كه‌ن ده‌ستی ده‌ره‌كی كاریگه‌ریی له‌سه‌ر چاره‌ونووسی حكومڕانی عیراق دروست بكات