DGKradio
ڕۆژی 29-7 د.به‌رهه‌م ساڵح سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان به‌یاوه‌ری وه‌فدێكی حكومی، گه‌یشته شاری كه‌ركوك و له‌ده‌ره‌وازی شاره‌كه له‌لایه‌ن عه‌بدولڕه‌حمان مسته‌فا پارێزگاری كه‌ركوك و رزگار عه‌لی سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی پارێزگا‌و ژماره‌یه‌كی زۆر له‌به‌رپرسانی حكومی و حزبی و سه‌ركرده‌ی ئه‌منی و نوێنه‌رانی سه‌رجه‌م پێكهاته‌كانی كه‌ركوكه‌وه، پێشوزایكرا.
له‌چوارچێوه‌ی هه‌ڵمه‌تی نیشتمانی حكومه‌تی هه‌رێم بۆ بنیاتنانی 100 قوتابخانه‌ی نمونه‌یی له‌هه‌رێم و ناوچه دابڕواه‌كان، سه‌رۆكی حكومه‌ت به‌ردی بناغه‌ی قوتابخانه‌ی نمونه‌یی 7 پۆلی له‌گه‌ڕه‌كی ره‌حیماوا دانا، سه‌رۆكی حكومه‌ت وتارێكی پێشكه‌شكردو تێیدا ته‌ئكیدی له‌سه‌ر پێویستی پێشكه‌شكردنی خزمه‌تگوزاریی بۆ به‌سه‌رجه‌م پێكهاته‌كانی كه‌ركوك به‌بێ جیاوازی، كرده‌وه، ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا كه ناوی قوتابخانه‌كه (پێكه‌وه‌ژیان) ی لێنراوه وه‌ك سیمبولێك بۆ پێكه‌وژیانی هاوبه‌ش له‌نێوان پێكهاته‌كانی كه‌ركوكدا.
سه‌رۆكی حكومه‌ت پاڵپشتی و پشتگیری حكومه‌تی هه‌رێمیشی بۆ كه‌ركوكییه‌كان دووپاتكرده‌وه‌و وتی: ده‌مانه‌وێت قه‌ره‌بووی په‌راوێزخستنی كه‌ركوك له‌لایه‌ن رژێمی له‌ناوچووی به‌عسه‌وه بكه‌ینه‌وه، پێویسته كه‌ركوك بگه‌ڕێندرێته‌وه بۆ ره‌وشی ئاسایی خۆی له‌ڕووی دیمۆگرافییه‌وه.
ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا كه‌هه‌ردوو سه‌رۆك تاڵه‌بانی و سه‌رۆك بارزانی گرنگییه‌كی زۆر ده‌ده‌ن به‌ڕه‌وشی كه‌ركوك له‌سه‌رجه‌م بواره‌كانه‌وه‌و سوورن له‌سه‌ر پێشكه‌شكردنی باشترین خزمه‌تگوزاریی بۆ هاووڵاتییه‌كانی.
سه‌رۆكی حكومه‌ت راشیگه‌یاند: 4 یاریگای هاوچه‌رخیش له‌سه‌ر تێچووی حكومه‌تی هه‌رێم له‌كه‌ركوك دروستده‌كرێن، هه‌روه‌ك سه‌رۆكی حكومه‌ت قوتابخانه‌یه‌كی 6 پۆلی به‌سه‌ركرده‌وه كه له‌سه‌ر تێچووی حكومه‌تی هه‌رێم ماوه‌یه‌ك له‌مه‌وبه‌ر، ته‌واوبوون.
دواتر سه‌رۆكی حكومه‌ت و وه‌فدی یاوه‌ری بینای پارێزگای كه‌ركوكیان به‌سه‌ركرده‌وه.