DGK Radio
ئه‌لیكسانده‌ر پاتۆی هێرشبه‌ری به‌رازیلی یانه‌ی ئه‌ی سی میلانی ئیتاڵی رایگه‌یاند: یانه‌ی میلان هیچی كه‌متر نییه له ئینته‌ر میلانی خاوه‌نی سێ نازناوی وه‌رزی رابردووی ئیتاڵیا و ئه‌وروپا.
ئه‌لیكسانده‌ر پاتۆی هێرشبه‌ری به‌رازیلی یانه‌ی ئه‌ی سی میلان له لێدوانێكدا بۆ رۆژنامه‌ی "لاگازیتا دیلۆ سپۆرت"ی ئیتاڵی پێی وابوو یانه‌كه‌ی وه‌رزی داهاتوو ئاستێكی باش پێشكه‌ش ده‌كات و ده‌بێته مایه‌ی ره‌زامه‌ندیی جه‌ماوه‌ره‌كه‌ی.
یانه‌ی ئه‌ی سی میلان له چه‌ند وه‌رزی رابردوودا ئاستێكی خراپی پێشان داوه و نه‌یتوانیوه ركابه‌ریی یانه‌ی ئینته‌ر میلان بكات كه وه‌رزی رابردوو توانی نازناوی خول و جامی ئیتاڵیا و خولی یانه پاڵه‌وانه‌كانی ئه‌وروپا بباته‌وه.
هه‌روه‌ها پاتۆ متمانه‌ی ته‌واوی خۆی پێشاندا به‌وه‌ی یانه‌كه‌ی توانای بردنه‌وه‌ی نازناوه‌كانی هه‌یه له وه‌رزی داهاتوودا و له گوتی "ئه‌گه‌ر 100 دۆلارت هه‌یه گره‌و له‌سه‌ر یانه‌ی میلان بكه، چونكه ئینته‌ر میلان له ئێمه به‌هێزتر نییه.