DGK Radio
به‌پێی ئاماری وه‌زاره‌تی نه‌وت هه‌نارده‌ی نه‌وتی عێراق له‌مانگی حوزه‌یراندا چوار ملیۆن به‌رمیل كه‌میكردووه به‌به‌راورد به‌ماوه‌ی ڕابردوو.
وه‌زاره‌تی نه‌وتی عێراق له‌به‌یاننامه‌یه‌كدا بلاَویكرده‌وه: فرۆشی نه‌وتی خاوی عێراق له‌مانگی حوزه‌یرانی ڕابردوودا (54) ملیۆن و (700) هه‌زار به‌رمیل بووه به‌بڕی ( 3 ) ملیار و(800) ملیۆن دۆلار كه‌به‌به‌راورد له‌گه‌ڵ مانگی ئایاردا نزیكه‌ی چوار ملیۆن به‌رمیل كه‌میكردووه .
به‌پێی ئه‌و به‌یاننامه‌یه ئه‌و بڕه نه‌وته‌ی نێردراوه‌ته‌وه ده‌ره‌وه (43) ملیۆن و(200) هه‌زار به‌رمیلی له‌نه‌وتی پارێزگای به‌سره‌وه به‌بڕی(23) ملیۆن و(74) هه‌زار دۆلار ڕه‌وانه كراوه و (11) ملیۆن و (500) هه‌زار به‌رمیلیشی له‌نه‌وتی پارێزگای كه‌ركوك به‌به‌های(73) ملیۆن و(85) هه‌زار دۆلار هه‌نارده‌كراوه ,كه‌نرخی هه‌ر به‌رمیلێك نه‌وت به(71) دۆلار و (10) سه‌نت خه‌مڵێنراوه.
ئه‌و بڕه نه‌وته‌ش له‌ڕێگه‌ی (29) كۆمپانیای بیانی له‌ڕێگه‌ی به‌نده‌ره‌كانی به‌سه‌ر و خۆر عومیه له‌سه‌ر كه‌نداوی عه‌ره‌بی و له‌ڕێگه‌ی به‌نده‌ری جه‌یهانی توركی له‌سه‌ر ده‌ریای ناوه‌ڕاست‌و به‌هۆی تانه‌كه‌ری ئه‌رده‌نییه‌وه هه‌نارده‌ی ده‌ره‌وه كراوه.