DGK Radio
یانه‌ی تۆتنهامی ئینگلیزی كه‌له خولی نایابی ولاته‌كه‌یدایه بریاریدا به قه‌ده‌غه‌كردنی بوقی فوفوزیلا و پێی وایه ئامێرێكی بێزاركه‌ره‌و كاریگه‌ری بۆ سه‌ر ته‌ندروستی گشتی هه‌یه.
بوقی فوفوزیلا له یاریه‌كانی جامی جیهانیدا مشتومرێكی زۆری به‌دوای خۆیدا هێنا له‌نیوان یاریزانان و راهێنه‌رانی هه‌لبژارده‌كان سه‌باره‌ت به به‌كارهێنانی ئه‌و ئامیره له‌كاتی به‌ریوه‌چوونی یاریه‌كاندا.
هه‌روه‌ها یانه‌ی تۆتنهام له‌سه‌ر پێگه‌ی تایبه‌تی له‌سه‌ر تۆری ئه‌نته‌رنێت نیگه‌رانی خۆی له بوونی فوفوزیلا ده‌ربریوه له‌یاریگاكاندا كه ده‌بێته مایه‌ی بێزاركردنی هانده‌ران و كاریگه‌ری بۆ سه‌ر ته‌ندروستی هانده‌ران ده‌بێت. هه‌روه‌ك بریاریشی داوه به گرتنه به‌ری رێوشوێنی پێویست له‌وباره‌یه‌وه.
هه‌روه‌ك یانه‌كه داواكاره هانده‌ران به شێوه‌یه‌كی سروشتی هانی یانه‌كه‌یان بده‌ن.