DGKradio
به‌مه‌به‌ستی هاندانی وه‌به‌رهێنانی بیانی و پێشخستنی سێكته‌ره‌كانی به‌رهه‌مهێنان و گواستنه‌وه‌ی كاره‌با، ئه‌ندازیار یاسین شێخ ئه‌بوبه‌كر ماوه‌تی وه‌زیری كاره‌با پێشوازی له چانگ سۆ یوو كونسوڵی كۆریای باشور له‌كوردستان كرد.
له كۆبوونه‌وه‌یه‌كدا كه به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی به‌رهه‌مهێنان و به‌ڕێوه‌به‌ری هایدرۆپاوه‌رو ژماره‌یه‌ك له شاره‌زایانی كاره‌با ئاماده‌یبوون، وه‌زیری كاره‌با وێڕای به‌خێرهاتنی وه‌فدی میوان سوپاسی گه‌ل و حكومه‌تی كۆریای كرد به‌رامبه‌ر پێشكه‌شكردنی ئه‌و پڕۆژه‌و چالاكییانه‌ی كه له‌ڕێگای كۆمپانیا‌و رێكخراوه‌كانی ئه‌و وڵاته‌وه پێشكه‌ش به هه‌رێمی كوردستان كراوه.
ئاماده‌یی وه‌زاره‌ته‌كه‌شی نیشاندا بۆ پێشكه‌شكردنی هه‌موو هاوكاریی و یارمه‌تییه‌ك له‌پێناو خێرا به‌ڕێوه‌چوونی كاره‌كان و بنیاتنانی ئه‌و پڕۆژانه‌ی كه له‌هه‌رێمی كوردستان له‌لایه‌ن كۆمپانیاكانی ئه‌و وڵاته‌وه ئه‌نجامده‌درێن، به‌تایبه‌ت له‌بواری به‌رهه‌مهێنان و گواستنه‌وه‌ی كاره‌بادا، له‌ته‌وه‌رێكی كۆبوونه‌وه‌كه‌دا وه‌زیری كاره‌با له‌گه‌ڵ وه‌فدی ناوبراو باسی له‌ورده‌كارییه‌كانی هه‌ردوو پڕۆژه‌ی دامه‌زراندنی وێستگه‌ی 300 مێگاواتی هه‌ڵمی له‌پارێزگای هه‌ولێر له‌خه‌بات و وێستگه‌ی گۆڕینی 400 كه‌ی ڤی له پارێزگای سلێمانی له‌بازیان و پڕۆژه‌ی 51 مێگاواتی تاسڵوجه كرد.
كونسوڵی كۆریای باشور له‌لایه‌ن خۆیه‌وه سوپاسی وه‌زاره‌تی كاره‌بای كرد به‌رامبه‌ر ئه‌و ئاسانكاریی و یارمه‌تیانه‌ی پێشكه‌ش به‌كۆمپانیاكانی وڵاته‌كه‌ی كراوه، به‌ڵێنیشیدا گفتوگۆ له‌گه‌ڵ كۆمپانیای جێبه‌جێكاری پڕۆژه‌ی 51 مێگاواتی تاسڵوجه بكات كه له‌لایه‌ن كۆمپانیای "ی‌و ئای ئێنرجی" یه‌وه ئه‌جامده‌درێت.
له‌لایه‌كی تره‌وه، وه‌زیری كاره‌با چاویكه‌وت به‌وه‌فدێكی كۆمپانیای ZTE ی چینی، له‌و دیداره‌دا كه راوێژكاری وزاره‌ت و ژماره‌یه‌ك له‌به‌رپرسانی كاره‌با ئاماده‌یبوون، وه‌زیری كاره‌با ته‌ئكیدی له‌سه‌ر پاڵپشتیكردن و هاوكاریكردنی سه‌رجه‌م ئه‌و كۆمپانیایانه كرده‌وه كه به‌مه‌به‌ستی په‌ره‌پێدانی كاره‌بای كوردستان ده‌یانه‌وێت كاروچالاكییه‌كانیان له هه‌رێمی كوردستان ئه‌نجامبده‌ن، له‌م پێناوه‌شدا ئاماده‌یی وه‌زاره‌ته‌كه‌ی نیشاندا له‌به‌رامبه‌ر هه‌موو هاوكاری و ئاسانكارییه‌كی كۆمپانیاكانی وڵاتی چین.