دادگای توركیا چه‌ندین به‌رپرسی ولاته‌كه‌ی تۆمه‌تبار كرد به هه‌وڵدان بۆ كوده‌تا دژی حكومه‌ت
DGK Radio
ئاژانسی هه‌واڵی ئه‌نادۆڵ رایگه‌یاند: له‌چوارچیوه‌ی كردنه‌وه‌ی دۆسیه‌ی ئه‌نجام دانی كوده‌تا دژی حكومه‌تی ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆگان له‌ساڵی 2003 دا دادگای بالای توركیا تۆمه‌تی هه‌ولدان بۆ كوده‌تای خسته‌پاڵ 167 به‌رپرسی سه‌ربازی كه ژماره‌یه‌كیان له‌ناو سوپادان و ژماره‌كیشیان خانه‌نشین كراون.
به‌گوێره‌ی سه‌رچاوه‌كه تۆمه‌تباره‌كان له‌م ساڵدا ده‌ستگیر كراون و نه‌خشه‌و پیلانیان دارشتوه بۆ ئه‌وه‌ی له ساڵی 2003 كوده‌تا دژی حكومه‌تی نوێی توركیا بكه‌ن به‌سه‌رۆكایه‌تی پارتی داد‌و گه‌شه‌پێدان
Tuesday, July 20, 2010
|