DGK Radio
عه‌دنان ڕه‌زا كه‌ریم به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی كاروباری هاورده‌كردنی ئۆتۆمبێل و ئامێره‌كان، له‌وه‌زاره‌تی بازرگانی عیراق ڕایگه‌یاند: به‌ڕێوه‌به‌رێتییه‌كه‌یان له‌گه‌ڵ كۆمپانیاكانی ئۆتۆمبێل گه‌یشتووه‌ته ڕێكه‌وتنێك، بۆ كه‌مكردنه‌وه‌ی نرخی ئۆتۆمبێل به‌ڕێژه‌ی 2% بۆ 10% ، له‌سه‌ر میكانیزمێكی دیاریكراوه كه له‌مه‌ودوا ئۆتۆمبێل به‌نرخێكی كه‌متر هاورده‌ی عیراق ده‌كه‌ن، ئه‌و ڕێكه‌وتنه‌ش بڕیاربوو له‌مانگی "نیسان"ی ڕابردوودا بخرێته بواری جێبه‌جێكردنه‌وه، به‌ڵام به‌پێی بڕیارێك له‌لایه‌ن ئه‌میندارێتی گشتی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانه‌وه ڕاگیرا.
به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی كاروباری هاورده‌كردنی ئۆتۆمبێل و ئامێره‌كان هێمای به‌وه‌شكرد، ئه‌وان چاوه‌ڕێ ده‌ستكردنن به‌جێبه‌جێكردنی ئه‌و بڕیاره، بۆ هاورده‌كردنی ئۆتۆمبێل نوێ به‌نرخێكی گونجاوتر، له‌لایه‌ن كۆمپانیانی فۆردی ئه‌مریكی و پرۆتۆنی مالیزی و "هیۆندای كۆری"یه‌وه.