سه‌رۆكی هه‌رێم له‌سه‌لاحه‌دین پێشوازیكرد له وه‌فدێكی باڵای سیاسی و بازرگانی وڵاتی میسر
DGK Radio
له‌دیدارێكدا یاریده‌ده‌ری وه‌زیری وه‌به‌رهێنان رایگه‌یاند ئه‌م سه‌ردانه‌یان دوابه‌دوای سه‌ردانه سه‌ركه‌وتووه‌كه‌ی سه‌رۆك بارزانی دێت بۆ قاهیره كه له‌گه‌ڵ محه‌مه‌د حوسنی موباره‌ك سه‌رۆك كۆماری میسر كۆبووه‌وه‌و بڕیاردرا په‌ره به په‌یوه‌ندییه‌كانی نێوان هه‌ردوولا بدرێت و میسر كه پێگه‌یه‌كی عه‌ره‌بی به‌هێزی هه‌یه له ناوچه‌كه‌دا له رووی سیاسیه‌وه كۆنسوڵگه‌ری خۆی له هه‌رێم بكاته‌وه‌و له رووی وه‌به‌رهێنانیش میسر‌و وه‌به‌رهێنه‌ره‌كانی دوو كارگه‌ی چیمه‌نتۆو شه‌كر دروست بكه‌ن و هه‌روه‌ها گوندێكی فیرعه‌ونی میسری و هاوینه‌هه‌وارێك و دامه‌زراندنی پیشانگایه‌كی هه‌میشه‌یی به‌رهه‌م و پیشه‌سازییه‌كانی میسری و بۆرسه‌یه‌ك بۆ پرۆژه بچوك و مام ناوه‌ندییه‌كان و كارگه‌یه‌كی ده‌رمان و گه‌وره‌ترین به‌نده‌ری وشكایی و كردنه‌وه‌ی خولی راهێنان بۆ كه‌وادیره كوردستانییه‌كان بكه‌نه‌وه.
سه‌رۆك بارزانی وێڕای به‌خێرهێنانی وه‌فده‌كه، ته‌ئكیدی له‌سه‌ر په‌ره‌پێدانی په‌یوه‌ندی نێوان وڵاتی میسر‌و هه‌رێمی كوردستان و سود وه‌رگرتن له شاره‌زایی میسر له بواری بونیادنانه‌وه‌ی ژێرخانی هه‌رێمی كوردستان كرده‌وه‌و ئاماده‌یی هه‌رێمیشی بۆ پێشكه‌شكردنی هه‌موو ئاسانكارییه‌كی پێویست بۆ به‌شدارپێكردنی كۆمپانیاكانی ئه‌و وڵاته‌و وه‌به‌رهێنه‌ره‌كانی دووپاتكرده‌وه‌و خۆشحاڵی خۆیشی ده‌ربڕی به‌كردنه‌وه‌ی كۆنسوڵگه‌رییه‌كی گشتی وڵاتی میسر له هه‌رێمی كوردستاندا
Tuesday, July 27, 2010
|