DGK Radio
دیگۆ ئه‌رماندۆ مارادۆنای راهێنه‌ری هه‌ڵبژارده‌ی ئه‌رژه‌نتین هه‌ڕه‌شه‌ی ده‌ستله‌كاركێشانه‌وه‌ی له پۆسته‌كه‌ی كرد ئه‌گه‌ر هه‌ریه‌كێك له یاریده‌ده‌ره‌كانی له مه‌شقی هه‌ڵبژارده‌كه دوور بخرێنه‌وه.
له‌یه‌كه‌م لێدوانی‌دا دوای كرانه ده‌ره‌وه‌ی هه‌لبژارده‌ی ئه‌رژه‌نتین له قۆناغی هه‌شتی جامی جیهانی دیگۆ ئه‌رماندۆ مارادۆنا هه‌ڕه‌شه‌ی ده‌ستله‌كاركێشانه‌وه‌ی له پۆسته‌كه‌ی كرد ئه‌گه‌ر هه‌ر كام له یاریده‌ده‌ره‌كانی دووربخرێنه‌وه.
مارادۆنا له په‌َیوه‌ندییه‌كی ته‌له‌فۆنیدا له‌گه‌ڵ به‌رنامه‌ی "فوتبۆڵ شۆ"ی ته‌له‌ڤزیۆنی ئه‌رژه‌نتین له ڤه‌نزوێلاوه كه ئه‌و راهێنه‌ره ماوه‌یه‌كه پشووی لێ ده‌دات وتی "ئه‌گه‌ر هه‌ر كام له یاریده‌ده‌ره‌كانم بگۆڕن، واز له راهێنه‌رایه‌تی ئه‌رژه‌نتین ده‌هێنم.
چاوه‌ڕێ ده‌كرێ مارادۆنا له داهاتوویه‌كی نزیكدا له‌گه‌ڵ خۆلیۆ گرۆندۆنای سه‌رۆكی یه‌كێتیی تۆپی پێی ئه‌رژه‌نتیندا كۆبێته‌وه بۆ باسكردن له چاره‌نووسی خۆی ، هه‌روه‌ك سه‌رچاوه رۆژنامه‌وانییه‌كان ئاشكرایان كردوه "یه‌كێتی تۆپی پێی ئه‌رژه‌نتین داوای له مارادۆنا كردووه تا مۆندیالی 2014 له پۆسته‌كه‌ی بمێنێته‌وه".